
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سوودانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کەرکووک دەوەستێت، تاوەکو ئەوکاتەی ئیدارەی نوێی شارەکە دەستبەکار دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی شارەوانییەکانی کەرکووک کردووە بۆ وەستاندنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەهۆی بوونی نایەکسانی لە دابەشکردن و پێدانی بە کەسانی ناشایستە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عومەر، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "دابەشکردنی زەوییەکان ڕاگیراوە، دوای جەژن لیژنەیەک بەدواداچوون بۆ ئەو زەوییانە دەکات کە بە ناشایستەیی بە هەندێک کەس دراون، دوای یەکلایی بوونەوەی پرسەکە پڕۆسەکە دەست پێ دەکاتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا شەش هەزار و 400 زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای کەرکووک دابەشکراون، 400 فۆڕم گومانیان لەسەرە و بە کەسانی ناشایستە دراون، بەشێوەیەک فەرمانبەر هەبووە 50 پلەی بۆ وەرگرتنی زەوی هەبووە پێی نەدراوە لەبڕی ئەوە بە کەسێکی دیکە دراوە کە 10 بۆ 11 پلەیان هەیە.
قووڵتر: دوای دەستەبەکاربوونی حکومەتی خۆجێی نوێ لە پارێزگاکە، نزیکەی دوو هەزار زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن و پێشمەرگەش دەگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت