دیمەنی ئاگرەکە. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 14 کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی ڕابردوو ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: تاوەکو ئێستا 10 کەس بریندارن و هەشت کۆگا و نۆ ئۆتۆمبێل سووتاون و سێ لە ئۆتۆمبێلەکان هی بەرگریی شارستانین، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیکە نەزانراون.
ئێستا چی ڕوودەدات: نزیکەی 40 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، ئاگر تەنیا لە حەوزی خەزانەکان ماوە و پەرژینێک لە دەوری پاڵاوگەکە دروست کراوە، بۆ ئەوەی بۆ دەوروبەر تەشەنە نەکات.
لە پەیامنێرەوە: ڕزگار کۆچەر لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، تاوەکو نەوتی ڕەشی ناو خەزانەکان تەواو نەبێت ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. زیانە ماددییەکانیشی بە نزیکەی 9 ملیۆن دۆلار خەمڵاند.
گۆشەیەکی دیکە: بەشێک لە کۆگاکانی دەورووبەر کە تایبەتن بە نەوت و قیڕ، بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی تانکەرەوە دەگوزانەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی ئاگرەکە بیپارێزن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت