
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک، بەشێکی زۆری لایەنەکان کۆکن لەسەر پێشنیازی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بۆ کورد و دوو ساڵ بۆ عەرەب.
وێنە گەورەکە: حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێدەپەڕێت، دوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لایەنە براوەکانی شارەکە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایەک ڕێککەن و شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان تاوتوێ بکەن.
بۆچوونی لایەنەکان: ڕۆژی 26-03-2024 هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی بە ئاڤا نیوز گوت: داواکاریی سەرەکیی پارتی ئەوەیە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد بێت، ئەگەر لایەنەکان لەسەر ئەمە ڕێکنەکەوتن، ڕازین بەشێوەی خول بێت بەو مەرجەی یەکەم خول بۆ کورد بێت".
جەمال شوکور، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کەرکووک بە ئاڤای گوت، "قسە لەسەر پێشنیازی دوو ساڵ بە دوو ساڵ ناکەین".
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ ئاڤا نیوز گوتی، "ڕازین پۆستی پارێزگاری کەرکووک دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێت".
ئەحمەد ڕەمزی، ڕاوێژکاری سەرۆکی بەرەی تورکمانی، "لە کۆبوونەوەی لایەنەکان بەگوێرەی ئەو پۆستانەی بۆ ئێمە پێشنیاز دەکرێت، ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت