
وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
لێکۆڵەرەوانی ئەمنیی ئەڵمانیا دەستیان بە سەر 35.5 تۆن ماددەی هۆشبەر لە جۆری کۆاکاییندا گرت، کە بەهاکەی نزیکەی 2.8 ملیار دۆلار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 24.5 تۆنی لە هامبۆرگ دەستی بەسەردا گیراوە و هەشت تۆنی دیکەش لە بەندەری ڕۆتەردام و سێ تۆنیش لە گوایاکویل لە ئیکوادۆر. ماددە هۆشبەرەکە لە ناو نۆ کۆنتەینەردا بووە و لە نێوان باری میوە و کەرەستەی دیکەی یاساییدا شاردرابوویەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە ماددە هۆشبەرەکە، پۆلیس دەستی بە سەر ژمارەیەک مۆبایل و لاپتۆپ و هەروەها چەند قاڵبێکی زێڕ، 23 هەزار یۆرۆ و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری پۆرشدا گرتووە کە نرخەکەی نزیکەی 250 هەزار یۆرۆ دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئۆپەراسیۆنەکە لە نێوان مانگی نیسان و سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو بووە. قاچاخچییەکان هەشت کەس بوون؛ دوو ئەڵمانی، دوو تورک و ئەوانی دیکەش خەڵکی ئازەربایجان، بولگاریا، مەغریب و ئۆکراینا بوون. حەوت کەسیان لە کۆتایی ئایار و سەرەتای حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەڵمانیا دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە