
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یازیزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال
ئاڤا نیوز
ئەمشەو دوو یاریی لە یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچێت، گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکەش بەنیازە یەکەم ژووانی لەگەڵ گۆڵ لەسەر یاریگەی لایپزیگ ببەستێت.
وێنە گەورەکە: 17 ـەمین وەشانی یۆرۆ بەبەشداری 24 هەڵبژاردە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو بەبەڕێوەچوونی دوو یاریی کۆمەڵەی شەشەم کۆتایی بە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دێت.
شێوازی جێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر یاریگەی سیگناڵ ئیدۆنا پارک، هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و جۆرجیا بەیەک دەگەن، کە یەکەم بەیەکگەیشتنی نێوانیانە لە پاڵەوانێتییەکە، پێشووتر لە دوو بۆنەی فەرمیدا ڕووبەڕوو بوونەوە تورکیا یارییەکی بردووەتەوە و لە یارییەکی دیکەشدا یەکسانبوون.
لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10ـی شەو لەسەر یاریگەی لایپزیگ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوەڵانی، یەکەم تاقیکردنەوەی شەشەمین پاڵەوانێتی پاشا و گۆڵكاری مێژوویی یۆرۆ بەرامبەر بە چیک دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پۆرتوگال و چیک 5 جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ڕۆناڵدۆ لە چوار یاریی بەشداری کردووە دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەیە. ئامارەکانی مێژوو ڕوو لە پۆرتوگێزە و چوار بردنەوەی بەرامبەر بە چیک تۆمارکردووە و یەک یاریش لە بەرژەوەندی چیکییەکان تەواو بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت سەرجەم یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە ڕووماڵ دەکات. ئەمشەو کاتژمێر 9:30 ئاسام جەباری ستۆدیۆی تایبەت بە شیکردنەوەی یارییەکانی دەبێت و کاتژمێر 12 چێنەر عەبدولقادر لە ئەڵمانیاوە ڕاستەوخۆ شیکردنەوەی یارییەکان دەکات.
زانیاریی تایبەت: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت بۆ ڕووماڵی پاڵەوانێتییەکە لە ئەڵمانیایە و گوتی، "بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، ئەمشەو کەمترین هاندەر لە سەرجەم شارەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم شاشەکاندا سەیری یارییەکان دەکەن، خۆشم لە نێو ئەو هاندەرانە بینەری یاریی پۆرتوگال و چیک دەبم".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: کارەساتی مرۆیی لە غەززە ڕابگرن
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ بووە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عێراق چەند ڕێککەوتنێک لە گەڵ کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی واژۆ دەکات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی بارەگا بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەخات
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلی خۆڵبارین قەزاری شنگالیش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
3 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نەبیستراو لەبارەی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکەی دەروازەی باشماخ ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ بووە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: متمانە بە پووتین ناکەم
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئێران: باجی پشتیوانیکردن لە حووسییەکان دەدەن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئۆکراینا ڕێککەوتنی کانزاکان واژۆ دەکەن