
دیمەنی دارێکی سووتاو دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سنووری ناحیەی عەربەت لە سلێمانی، وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
نزیکەی 500 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری سلێمانی سووتا، بەو هۆیەوە نزیکەی 60 هەزار دار زیانیان بەرکەوتووە، کەسێکیش بەتۆمەتی هەبوونی دەست لە ڕووداوەکە دەستگیر کراوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەنێو سرووشت ڕوویان لە زیادبوون کردووە و ئەمساڵ هەزاران دۆنم دارستان و پووش و پاوان سووتاون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری گوندەکانی وێلەکە و دەربەندفەقەرە لە ناحیەی عەربەت، 500 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە، بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدایە، بەمپێیە 60 هەزار دار سووتاون.
زانیاریی زیاتر: بە هاوکاری تیمی فڕۆکەوانی پارێزگای سلێمانی و بنکەکانی بەرگریی شارستانیی عەربەت، ئازادی، تانجەرۆ و هاووڵاتییانی سنوورەکە توانرا ئاگرەکە لە ماوەی چوار کاتژمێردا کۆنترۆڵ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەتۆمەتی هەبوونی دەست لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هاونیشتمانییەک دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- بیروڕا
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات