پۆلیسی تورکیا لەکاتی لێکۆڵینەوە لە کۆچبەران-وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچی تورکیا، لە ڕۆژانی جەژندا 881 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، ئەو کۆچبەرانە ویستوویانە کەمبوونەوەی کۆنترۆڵ بقۆزنەوە تا لە تورکیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کۆچی تورکیا ڕایگەیاند: هێزەکانمان ڕێوشوێنەکانی دژ بە کۆچی نایاسایی لە سنوورەکانی تورکیاوە تووندتر کردووەتەوە، تەنیا لە جەژنی قورباندا 881 کەس کە ویستوویانە بەقاچاغ لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بپەڕنەوە بەڵام دەستگیرکراون، ئەوەش لە ئەنجامی پشکنینی ناسنامە بۆ زیاتر لە 21 هەزار و 396 کەس.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دادی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاندووە، ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: کۆچبەرانی نایاسایی ناوچە سنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان و ئیتاڵیا کە بەشێکی زۆریان سنووری ئاوین، بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا بەکاردەهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان