
قەزای كەلار
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕێژەی سەوزایی لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای ناوەندی کەلار، 8%ـی تێپەڕاندووە و لە ستانداردی جیهانی نزیک بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێژەی سەوزایی لە کەلار نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی، ئێستا لە قەزای ناوەندی کەلار 8%ـی تێپەڕاندووە، بە باخ و سەوزاییەکانی دەوروبەرری کەلارەوە گەیشتووەتە 18%ـی و شارەوانیش دەڵێت کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئارام نەجمەدین، بەرپرسی بەشی باخچەکان لە کەلار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەکەین و چەندین پارک و باخچەی دیکە دروستدەکەین.
ئەوەی ئیستا ڕوودەدات: پارکێک لە نزیک گەڕەکی کەلاری کۆن دروست دەکرێت، پارکێکی گەورەی خێزانیش لە سەرووی کەلار دروست دەکرێت، هەر لەم ماوەیەشدا چوار ناوەندی شەقامەکانی کەلار سەوز دەکرێن.
شێوازی جێبەجێکردن: بۆ ئاوەدانی سەوزاییەکان لە وەرزی هاویندا پشت بە دوو شێواز دەبەسترێت کە بریتییە لە هێنانی ئاو بەتانکەر و ئاوی ژێرزەوی، ئەمەش ڕێگری لە وشکبوونی باخچەکان دەکات.
باکگراوند: ئێستا نزیکەی 65 باخچە لە کەلار هەیە بە پارکە گەورە و بچوکەکانەوە، هەشت ساڵ لەمەوبەر ڕێژەی سەوزایی لە کەلار کەمتر بوو لە 1.5% بەڵام ئێستا گەیشتووەتە %8.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات