ئاگر لە گوندێكی ئامێدی كەوتووەتەوە و توركیا و پەكەكە یەكتر تۆمەتبار دەكەن
- کوردستان
- 28 حوزەیران

دیمەنێکی ئاگرەکە- میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
ئاگر لە سنووری گوندێکی ئامێدی کەوتووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵیت گەریلایەکانی پەکەکە دارستانەکان دەسووتێنن و پەکەکەش هێرشەکانی تورکیا بە هۆکار دەزانێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەبێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، لە سنووری گوندی دەرگەلێ لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا شەڕێکی سەخت لەنێوان پەکەکە و تورکیادا ڕوویداوە و بەشێک لە هاووڵاتیان بە ناچاری ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "گەریلایەکانی پەکەکە هاووڵاتییانی سڤیلی دەکەنە قەڵغان، هێرشیان کردووەتە سەر یەکەکانمان، بۆ ئەوەی شوێنەکانیان دیار نەبێت دەستیان کردووە بە سووتاندنی دارستانەکان".
زانیاریی زیاتر: "گەریلاکانی پەکەکە هەوڵ دەدەن دانیشتووانی خۆجێیی ناوچەکە فریو بدەن بەوەی کە ئەو شوێنانەی ئاگریان تێبەرداوە بەهۆی تەقەی سوپای تورکیاوە سووتاون". وەزارەتی بەرگریی تورکیا وادەڵێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پەکەکە باس لەوەدەکات "لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین چالاکییان لە سنووری دەرگەلێ دژ بە تورکیا هەبووە و سەربازێک کوژراوە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە و تورکیا هەوڵی تێکدانی سرووشتی ناوچەکە دەدات".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت