
پەنگوین
ئاڤا دیجیتاڵ
جۆرێکی کوشندە لە ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ یەکەمجار لە نێو پەنگوینەکانی جەمسەری باشوور بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە و شیردەرەکانی لە ناوبردووە.
وێنە گەورەکە: زانایان تا ئێستا 14 حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندەیان لە نێوان پەنگوینەکانی ئەنتارکتیکا پشتڕاستکردووەتەوە، ڤایرۆسی کوشندە بۆ یەکەمجار لە مانگی 10ی 2023، لە کیشوەرەکەدا دۆزرایەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک باڵندە و شیردەرەکانی لەناوبردووە، لە سەرەتای ساڵی 2024 بەشێکی دیکە لە پەنگوینەکانی لەناوبردووە، ئەمڕۆش ژمارەیەکی دیکە پەنگوینی لەناوبردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕاڵف ڤانستریڵز، پزیشکی ڤێتێرنەری کە لەگەڵ کۆمپانیای سکاری ژینگەیی کاردەکات، بە ڕۆیتەرزی گوت "بەدوور نازانرێت پەنگوینەکانی جێنتۆش ڤایرۆسە کوشندەکە بۆ کیشوەری باشوور بڵاوبکەنەوە".
باکگراوند: بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی زانستی توێژینەوەی جەمسەری باشوور، تا ئێستا 14 حاڵەت لە کۆی 35 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە پشتڕاستکراوەتەوە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا نزیکەی 50 پەنگوین بەڤایرۆسەکە لەناوچوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات