
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان تورکیا و سووریا دەکرێت و کار بۆ ڕێکخستنی دیداری لووتکە لە نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد دەکرێت، نزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتەش بۆ پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان خراپە.
وێنە گەورەکە: حەوت مانگە پرسی نزیکبوونەوەی تورکیا و سووریا بەنهێنی تاوتوێ دەکرێت. وەزارەتەکانی دەرەوە و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەردوو وڵات دەستیان بە ئامادەکاری کردووە، تورکیاش دەیەوێت عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت، بەهۆی ئەوەی لە ئێران نزیکە و ئێرانیش کاریگەری زۆری لەسەر بەشار ئەسەد هەیە.
بۆچی گرنگە: نزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دەبێت و لاوازی دەکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆبوونەوەکە بە ئامانجی ڕێکخستنی دیداری لووتکەیە لە نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد. ئاشکرایشی کرد تورکیا داوای لە عێراق کردووە ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت، داوای لە ڕووسیاش کردووە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبێت.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە بە ئامانجی ئامادەکردنی یاداشتنامەیەکە، ئەگەر هەردوولا بە مەرج و داواکارییەکانی یەکدی ڕازی بوون، لە نێوان هەردوو سەرۆک واژۆ دەکرێت.
مەرج و داواکارییەکان: تورکیا چەند داواکارییەکی تایبەتی لە سووریا هەیە، یەکێک لەوان ڕێگریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و لاوازکردنی پەیەدەیە. لەبەرامبەردا سووریا داوا لە تورکیا بەتەواوی هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق هەواڵەکەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە، بەڵام بێ ئەوەی ئاماژە بە کات و شوێنەکەی بکات.
لەلایەکی دیکەوە: فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: عێراق ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت بە سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە ئەرێنییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش.
باکگراوند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەسەد ئامادەیی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک لەگەڵ تورکیا دەربڕی، دوو ڕۆژ دواتر ئەردۆغان وەڵامێکی ئەرێنی دایەوە بەوەی "هیچ رێگرییەک بۆ ئەم نزیکبوونەوەیە نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز