گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەكۆی نۆ داواكاری كە بەرپرسانی هەڵەبجە لە سەرۆكوەزیران بارزانییان كرد، سەرجەمیان جێبەجێكراون و لە كاركردندان.
وێنە گەورەكە: كۆتایی مانگی شووباتی 2024 سەرۆكوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و بەرپرسانی دەڤەرەكەش نۆ داواكارییان پێشكەشكرد، بەپێی بەدواداچوونێكی ئاڤا نیوز، دەردەكەوێت سەرجەم داواكارییەكان وەك خۆیان جێبەجێكراون و هەندێكیشیان لە جێبەجێكردندان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، دوای سێ مانگ لە داواكارییەكانی خەڵكی هەڵەبجە سەرجەم داواكارییەكان وەك خۆیان جێبەجێكراون.
درێژەی ڕاپۆرت
داواكارییەكان
یەكەم: داواكاری بە قەزابوونی خورماڵ لە جێبەجێكردندایە و ٪70ی كارەكانی تەواو بووە و لە نزیكترین كاتدا ڕادەگەیێنرێت.
دووەم: دامەزراندنی 500 كەس، دامەزراندنی ئەم كەسانە لە پارێزگای هەڵەبجە تەواو بووە و بەمزووانە ناوی ئەو كەسانە ڕادەگەیێنرێت كە وەردەگیرێن، هەرچەندە پارێزگای هەڵەبجە داوای كردووە زیاد بكرێت بۆ 617 كەس و تا ئێستا دوو هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.
سێیەم: داواكاری بۆ قیرتاوكردنی شەقامەكانی هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان، ڕەزامەندی دراوە لەسەر قیركردنی 227 هەزار مەتر و 10 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
چوارەم:دامەزراندنی كۆلێژی پزیشكی لە هەڵەبجە، ئەم داواكارییە ملیارێك و 500 ملیۆنی بۆ تەرخانكراوە و سەرقاڵی دانانی باڵەخانە و كارمەندن لە ساڵی خوێندنی 2024-2025 ەوە قوتابی وەردەگرێت.
پێنجەم:داواكاری جێبەجێكردنی ماستەرپلان، ئەم داواكارییە، 800 هەزار دۆلاری بۆدابینكراوە و دەستكراوە بەكارەكە.
شەشەم:گەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان بۆ پارێزگای هەڵەبجە. داواكراوە 20 تا25ی داهاتی هەردوو خاڵی سنووری هەڵەبجە بۆ پارێزگاكە بێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا داواكارییەكە جێبەجێدەكرێت.
حەوتەم: بواری وەبەرهێنان
داواكاری بەرپرسانی هەڵەبجە بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەكەدا لە بواری جێبەجێكردندایە و كاری تێدا دەكرێت.
هەشتەم: تەواوكردنی پردی تووە قوت
ئەم پردە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەدوو گوژمە پارەی بۆ تەرخانكرا جاری یەكەم 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و جاری دووەمیش 30 ملیار345 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.
نۆیەم: پڕۆژەكانی شارەوانی هەڵەبجە
تا ئێستا لەلایەن سەرۆكوەزیران بارزانییەوە577 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و پڕۆژەكان جیبەجێدەكرێن.
زانیاریی زیاتر: نۆ داواكاری و یاداشتمان خستە بەردەستی سەرۆكوەزیران بارزانی، بۆ مێژوو دەڵێم " نۆ نا 20 داواكاری و یاداشتیش بوایە بەڕێزیان بۆی جێبەجێ دەكردین." پارێزگاری هەڵەبجە وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان