
ڕووباری خابوور.. سەرچاوەی وێنە: فڕانس پرێس
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای بۆردوومانەکانی تورکیا ئاوی ڕووباری تەل براک-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە لەگەڵ نەوتدا تێکەڵ بووە و ئاوەکە ژەهراویی بووە، ئەم ئاوەش دەڕژێتە نێو ڕووباری خابوورەوە، بۆیە مەترسی هەیە ئەگەر بگاتە بەنداوێکی سەر ڕووبارەکە، کارەساتی لێبکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە بە ئاژانسی فڕانس پرێسیان گوتووە دوای ئەوەی تورکیا لە مانگی ڕابردوودا پێگەی سەرچاوە نەوتییەکان و وێستگەی پاڵاوتنەکانی بۆردومان کرد، سەرنجیان داوە نەوت تێکەڵی ئاوەکەیان دەبێت، ئەم ئاوە دەڕژێتە نێو ڕووباری خابوورەوە، کە سەرچاوەی سەرەکیی ژیانی ناوچەکەیە.
بە گوتەی پەیامنێرانی فڕانس پرێس، بە درێژایی 55 کیلۆمەتر لە نێوان تەل براک و دەوروبەری شاری حەسەکەدا نەوتیان لەسەر ئاو و ڕووەکەکان و لێواری ڕووبارەکان بینیوە. ئەم لێچوونی نەوتە بەڵای زیاتری بەسەر ئەو جووتیارانەدا هێناوە کە خۆیان دوای 12 ساڵ شەڕ و گۆڕانی کەشوهەوا و قەیرانی ئابووری، بە کوللەمەرگی هەوڵ دەدەن بژین.
نزار عەواد، کە جووتیارێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی تەل براکی سەر بە پارێزگای حەسەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوی ڕووبارەکەیانەوە چیتر زەوییە کشتوکاڵییەکانی بە ڕووباری ناوچەکەی خۆی ئاودێر ناکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەسوەد، کە یەکێکە لەهاوسەرۆکانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە حەسەکە، دەڵێت "بۆمببارانەکانی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە دیاریکراوی لە ڕمێلان و قەحتانیە لە سووچی ئەوسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە زیانی بە پێگە نەوتییەکان گەیاندووە و وایان کردووە ئەم ژەهراویبوونە ڕوو بدات".
" بەرپرسان ئامۆژگاریی دانیشتووانیان کردووە نەهێڵن مەڕوماڵات لە ئاوە ژەهراویبووەکە بخۆنەوە، کە ئەگەر ئەم ئاوە بگاتە بەنداوێکی سەر ڕووباری خابوور، ئەوا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هەموو زیندەوەرە ئاوی و وشکانییەکان".
لە لایەکی دیکەوە: نزار عەواد لای کێڵگەی گەنمەکەیەوە ڕاوەستاوە و دەڵێت "چیتر جووتیارەکانی ناوچەکە ئاوی ڕووبارەکە بۆ ئاودێری بە کارناهێنن. ئەگەر ئەم ئاوە ژەهراوییە بە کار بهێنین، ئەوا خاکەکەی خۆمان بە دەستی خۆمان لە ناو دەبەین".
ئیبراهیم موفدیی تەمەن 50 ساڵ، کە جووتیارێکی دیکەی ناوچەکەیە دەڵێت " پێش ئەو ئامۆژگارییانەش من چیتر کێڵگەکەم بە ئاوی ڕووبارەکە ئاودێری ناکەم، هاوکات نیگەرانی ژەهراویبوونی ماسییەکانی نێو ڕووبارەکەش بوو.
"نابێت مەڕەکان لە ئاوی ڕووبارەکە بخۆنەوە، تەنها هیوادارم بەردەوام باران ببارێت بۆ ئەوەی ناچار نەبین بە ئاوی ڕووبارەکە ئاودێری بکەین".
باکگراوند: لە ساڵی 2011 وە کە شەڕی ناوخۆی سووریا هەڵگیرساوە، ژەهراویبوون بە نەوت یەکێک بووە لە نیگەرانییەکان، کە بەرەبەرە زیاتریش بووە. شەڕی ناوخۆی سوریا زیانی گەورەی لە ژێرخانی وڵاتەکە داوە، بە درێژایی ئەم شەڕە هێزە دژەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی وزە کێبڕکێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت