
دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
ئاڤا نیوز
بایدن وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە باس لە خراپی ئاستی ئەو دەکەن لە دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ و دەشڵێت: هیچ کەسێک لەمن شایستەتر نییە بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
بۆچی گرنگە: ئەم قسانەی بایدن لەکاتێکدایە دیموکراتەکان لە بایدن بێهیوان و داوای کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: بایدن لە یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی ABC دوای دیبەیتەکە گوتی "نەخۆش بووم، هەستێکی خراپم هەبوو، هەوڵمان دەدا بزانین چی هەڵەیە. پشکنینێکیان کرد بۆ ئەوەی بزانن هەوکردنم هەیە یان نا، ڤایرۆسێکە بەڵام تووشی نەبووم، سەرمابوونێکی تووندم هەبوو".
زانیاریی زیاتر: جۆ بایدن گوتی، بەهۆی سەرما و گەشتە دوورودرێژەکانی ماندوو بووە. هاوکات هەوڵی دا پاساو بۆ ئەو ئاستە نائومێدکەرە بهێنێتەوە کە لە میانی دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان پێشکەشی کرد.
لەلایەی دیکەوە: بایدن پێیوایە هیچ کەسێک لە ئەو شایستەتر نییە بۆ بردنەوەی پێشبڕکێیەکە و بوون بە سەرۆکی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە