یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کێڵگە نەوتییەکان ڕۆڵیان لە پیسکردنی ژینگە هەیە و کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستیی مرۆڤ جێدەهێڵن، بەوهۆیەشەوە وەک مەترسییەک بۆ سەر دانیشتووانی عێراق سەیر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بە هەزاران کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی لە کەرتی نەوتدا لە عێراق وەبەرهێنان دەکەن، پابەند نەبوونیان بە پێوەرەکانی ژینگە و سەلامەتی، بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و مەترسییان بۆ سەر هاووڵاتیان دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: سائیر یوسف، شارەزا لەبواری ژینگە بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاند: "زیادەڕەوی لەبەرامبەر خاک، هەوا و ئاو بەردەوامە و لە دەرئەنجامدا ژینگە پیس دەکات و بیرە نەوتییەکانیش ڕۆڵیان لەمبارەیەوە نەرێنییە".
هۆکارە زانراوەکان: دەردانی گازە زیانبەخشەکانی و پابەند نەبوونی کۆمپانیا نەوتییەکان بە پێوەرەکانی سەلامەتیی ژینگە هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی ژینگەن لە عێراق.
درێژەی ڕاپۆرت...
بوونی پێوەرە جیهانییەکانی سەلامەتیی ژینگە و نەبوونی یاسا
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "سەرجەم کۆمپانییەکانی نەوتی کارکەر لە عێراق بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکانیان بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکانی ژینگە و سەلامەتی کار دەکەن".
لە بەرامبەردا سائیر یوسف پێیوایە زۆربەی بیرە نەوتییەکان کەمتەرخەمن لە ڕەچاوکردنی بارودۆخی کشتوکاڵی، ڕێنمایی ژینگەیی، تاوەکو ئێستاش یاسایەکی ژینگەیی لەمبارەیەوە نییە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە سنووردار و لێپێچینەوە لەمبارەیەوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یاسایەک نییە تاوەکو ڕێگری لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە بکات و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکات".
بودجەیەکی زەبەلاح بەڵام بێ سوود
بە پێی زانیارییەکانی جاسم فەلاحی، بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق، حکومەت 90 ملیار دیناری لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا و چارەسەری پیسبوونی هەوا تەرخان کردووە. بەڵام نەیتوانیوە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە کەمبکاتەوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەییCEOWORLD ی ئەمریکی، عێراق دووەم پیسترین هەوای لە جیهاندا هەیە و لە کاتێکدا لە ساڵی 2020 و 2021 لە ڕیزبەندی دەیەمی جیهانی بوو لە پیسبوونی هەوا، بەڵام لە ماوەی چەند ساڵێکدا بووە یەکێک لە پیسترین وڵات لە رووی ژینگە و هەوای پاکەوە.
جەنگ و پیسبوونی ژینگە لە عێراق
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، جەنگە یەک لەدوا یەکەکانی عێراقە کە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پیسبوونی ژینگە و زۆربوونی نەخۆشییەکان هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر هەڵسەنگاندنی زیان و پێداویستییەکانی پارێزگا زەرەرمەندەکانی جەنگ لە عێراق، 47٪ دارستانە سرووشتییەکانی عێراق بەهۆی جەنگەوە لەناوچوونە و 24 هەزار کیلۆمەتر دووجای خاکی عێراق بەهۆی مینەوە ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد