
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی هێرشەكەی ئەمریكا هاتە دەنگ، دەڵێت "پێویستە توانای بەرگریی عێراق بەهێز بكرێت و لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوای چوونە دەرەوەی بەپەلەی هێزەكانی ئەمریكا بكات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا، فەرماندەیەكی گرووپەكانی نزیك لە ئێران بەناوی " ئەبو باقر ساعیدی" كوژرا.
زانیاری زیاتر: قەیس خەزعەلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی " ئیتر سەركۆنەكردن بەس نییە، پێویستە عێراق داواكارییەكی فەرمی پێشكەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات و داوای كشانەوەی خێرای هێزە بیانییەكان بكات".
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق دەشڵێت " درێژەدان بە هێرشەكانی ئەمریكا پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەمانە و بەڵگەی بێڕێزی ئەمریكایە بۆ حكومەت و گەلی عێراق ، هێرشەكانی ئەمریكا بەردەوامن سەرەڕای هەنگاوە ئەرێنییەكانی حكومەتی عێراق و پابەندبوونی گرووپە چەكدارەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە".
لەلایەكی دیكەوە: بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە "ئۆپەراسیۆنێكمان لە بەغدا بۆ كوشتنی سەركردەیەكی باڵای گرووپە چەكدارەكان ئەنجامدا كە بەرپرسیارێتی گەورەی هەبووە". ئەو بەرپرسەی ئەمریكا گوتوویەتی "نێچیرێكی بەهادارمان بەئامانج گرتووە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پشووی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنداوێکی گەورە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئێران قەیرانی کارەبا لە عێراق دروست دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق ئاسایی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ بەشێک لە عێراقییەکان نوێ ناکاتەوە