
محەممەد شیاع سوودانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات ڕۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هاوکاربن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەشت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەڵام هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی ئەمشەو داوای لە لایەنە براوەکانی کەرکووک کرد کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 11-7-2024 بەسەرپەرشتی بەتەمەنترین ئەندام کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکەن.
زانیاریی زیاتر: سوودانی دەڵێت: لەسەر بنەمای ئەو کۆبوونەوانەی لە ڕابردوودا کراون، گەیشتین بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆبگرێت، لەسەر ئەم بنەمایە بانگهێشتی لایەنەکان دەکەین بۆ یەکەم کۆبوونەوە.
قووڵتر: سوودانی داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات هاوکار بن بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو وتوێژانە تەواو بکرێن.
باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لەکۆی 16 کورسی، حەوت کورسی (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەستبهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە