وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەک لە کارکردن، لەوانەیە بەهۆی ژینگەی کارەکەت هەست بە بێزاری بکەیت، بەڵام چەند ڕێگایەک هەیە بۆ زاڵبوون بەسەریدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: لیزی کلاسۆن، نووسەر و پسپۆڕی کارگێڕی، بابەتێک لە سایتی کار Linked In بڵاودەکاتەوە، هەموو ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە دەبنە هۆی بێزاری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی لیزی کلاسۆن بێزاری بەهۆی ئەم هۆکارانەوە ڕوودەدات:
1- نەبوونی ئازادی لە کارکردن
2- ڕاهێنانی و گەشەی ناتەواوی کارمەند
3- خراپی بەرێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی کارمەند
4- قەدر نەزانینی کارمەند و دابین نەکردنی پاداشت بۆی
کاریگەری و لێکەوتەکانی: کاتێک کارمەند هەست بەوە دەکات کە دەرفەتی گەشەکردنی سنووردارە، دەبێتە هۆی ئەوەی دۆپامین لە مێشکیدا کەم بکات، ئەمەش وا دەکات تووشی بێزاری و وەستان بێت.
چارەسەرەکان: ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەر بێزاری لە کاردا ئەمانەن:
1- هەر کە هەستت بە هەستێکی نەرێنی کرد ساتێک بە خۆت بدە تا بیربکەیتەوە
2- ئەو ئاستەنگانەی لە کارەکەتدا ڕووبەڕووت دەبێتەوە بیکە بە هۆکارێکی پاڵنەر
3- لەگەڵ کەسێکی متمانە پێکراو قسە بکە تا هەستەکانت لەگەڵی بەش بکەیت
4- لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت قسە بکە
5- چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بکە
6- تەرکیز لەسەر تواناکانت بکە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش