
دیمەنێكی وێرانبووی غەزە: سەرچاوە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپرسێكی فەڵەستینیی ئاشكرای كردووە وێڕای ڕەتكردنەوەی پێشنیازی یەكەمی ئاگربەست، بەڵام هێشتا حەماس دەیەوێت گفتوگۆكان لەسەر ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلدا بەردەوام بێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ڕەتكردنەوەی پێشنیازی پێشووی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، حەماس پێشنیازی نوێی بۆ ئیسرائیل كردووە. بەرپرسێكی فەڵەستینیش گوتوویەتی شاندێكی حەماس لەمڕۆوە لەگەڵ كاربەدەستانی میسردا كۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ نوێنەرانی قەتەڕدا كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەشی لێكتێگەیشتن.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەرپرسێكی فەڵەستینیی نزیك لە حەماس، كە دانیشتووی غەزەیە و نەیویستووە ناوی ئاشكرا ببێت، بە ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووە "شاندێكی حەماس لەمڕۆوە لەگەڵ كاربەدەستانی میسردا كۆ دەبنەوە و دواتریش لەگەڵ نوێنەرانی قەتەڕدا كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی زەمینەیەكی هاوبەشی لێكتێگەیشتن. زیاتر گوتوویەتی:
- پێشبینی دەكەین دانوستانەكان زۆر ئاڵۆز و قورس نەبن. هێشتا حەماس دەرگای بۆ گفتوگۆ ئاوەڵایە و بەپەرۆشە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.
- ئیسرائیل و حەماس چەندین گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن، بەو هیوایەی بە ئاگربەستێكی شەش هەفتەیی بگەن".
- وەڵامەكەی حەماس گەیشتووەتە میسر و كاربەدەستانی قەتەڕ و ئەمریكاش بینیویانە، هەلی ئەوە بە ئیسرائیل دەدات ژمارەیەك منداڵ و ژن و پیر و نەخۆشی بارمتەی ئیسرائیلیی لای حەماس ئازاد بكات.- - لە بەرامبەردا ئیسرائیل ژمارەیەك گیراوی فەڵەستینی ئازاد دەكات، كە لەمڕۆوە گفتوگۆ لەم بارەیەوە دەكرێت.
- لە یەكەم قۆناغی ئاگربەستەكەدا ڕۆژانە ڕێگە بە نزیكەی 400 بۆ 500 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەدرێت بێنە نێو غەزەوە، كە خواردن و دەرمان و سووتەمەنییان پێیە.- -شەڕ ڕادەگیرێت و هەردوو لا هەوڵی ڕێككەوتنێك دەدەن بۆ كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەزە و گەڕانەوەی ئاوارەكان".
- حەماس پێداگریی لەسەر ئەوە دەكات كە توركیا ، ڕووسیا ، میسڕ ، قەتەڕ ، ئەمریكا و فەرەنسا شانبەشانی یەكتر بووەستن بۆ ئەوەی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بە دیبهێنن، لەوانە: ئاگربەستی هەمیشەیی و بونیادنانەوەی كەرتی غەزە.
لە لایەكی دیكەوە: دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، پێشنیاری ئاگربەستەكەی پێشووی حەماسی ڕەتكردەوە و بە "نائاسایی" ناویبرد، هەڕەشەی ئەوەیكرد تا "سەركەوتنی تەواو" هەر لە هێرشە سەربازییەكانیان بەردەوام دەبن.
هەر ئەم هەفتەیەش ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا لەگەڵ سەركردەكانی سعودیە و میسر و ئیسرائیل و فەڵەستین كۆبووەوە. بلینكن داوای لە ئیسرائیل كرد كەمێك تووندیی تۆنی لێدوانەكانیان دابگرن.
باكگراوند: بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا هێرشێكی دەستپێشخەریی لەناكاوی كردە سەر ئیسرائیل و نزیكەی هەزار و 160 كەسیان كوشت و نزیكەی 250 كەسیان بە بارمتەگرت هێشتا نزیكەی 132یان بارمتەن، لە فەڵەستینیش بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 26 هەزار كەس كوژراون كە زۆربەیان سڤیلن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار