ڕاپۆرتێک لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاسییەکان ببینە
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، زیاتر لە 60 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری هەولێر داخراون، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت و سەرجەمیان دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سنووری هەولێر چوار پاڵاوگەی یاسایی و 126 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، بەڵام سەرجەمیان کارناکەن. زۆربەیان کەوتوونەتە ڕێگای سەرەکیی گوێڕ، ناحیەی شەمامک و قەزای قوشتەپە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ساڵە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەڵمەتی داخستنیان دەستیپێکردووە، دوای سووتانی پاڵاوگەکەی مانگی ڕابردووش چڕتر بووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە نازانستی کاردەکەن و بوونەتە هۆی پیسکردنی ژینگە، بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و چەندین نەخۆشی بەتایبەت ڕەبۆ و شێرپەنجە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ''تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیوەیان داخراون، لیژنەکان بەردەوامن و شوێنی ئەوانی دیکەش دەستنیشان کراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاگادار کراوەتەوە و دەبێت سەرجەمیان دابخرێن".
گرفتی سەرەکی: ئومێد خۆشناو ئاشکرای کرد کێشەیەکیان لەگەڵ پاڵاوگە نایاساییەکان هەیە، کاتێک دادەخرێن دوای ماوەیەک دەست بە کارکردن دەکەنەوە، بۆیە لەمەودوا ڕێککاری تووندتر دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات