
وێنەیەكی ئەرشیفی دزینی نەوت لە بەسڕە...سەرچاوە: گێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی کونکردنی بۆرییە نەوتەکەی کەرکووک و چەند پارێزگایەکی دیکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، دەشڵێت بۆرییەکەی کەرکووک لەژێر زەویدا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لەپارێزگای بەسڕە بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری توانیمان گەراجێک بدۆزینەوە لە ناوچەی زوبێر کە بەکارهاتووە بۆ دزینی نەوتی خاو و زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر نەوتیان كۆگا كردووە بۆ دزین و بە پشت بەستن بە چەند لایەنێک هەناردەیان کردووەو 68 کەسیش دەستگیرکراون."
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، "لەپارێزگای کەرکووک هێزەکانمان توانییان دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لەسەر ڕێگەی کەرکووک- بەغدا پڕۆسەیەکی دزینی نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە ئاشکرا بکەن کە لەژێر زەویدا بووە و بۆ دزینی نەوتی سپی بەکارهێنراوە و لێکۆڵینەوەش لە دزییەکە دەستیپێکردووە".
زانیاری زیاتر:" لە دیالە و نەینەوا و واست، هێزەکانمان توانیویانە چەند مەیدانێکی کۆگاکردنی پێکهاتە نەوتییەکان ئاشکرا بکەن کە زیاتر لە 85 هەزار لیتر نەوتیان تێدابووە و دەست بەسەر چەندین ئامێر و کەرەستەشدا گیراوە کە بۆ دزینی نەوت بەکارهاتوون، هەروەها شۆفێری چوار ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون کە بەشداربوون لە دزینی نەوتەکە و ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دزینی نەوت لەو پێنج پارێزگایە و ئەو کەسانە دەکرێت کە دەستگیرکراون". ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات