
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر عێراق دەبێت و بە بۆچوونی دوو شرۆڤەکاری سیاسی، ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆک بەراورد بە ڕابردوو زۆر تووندتر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەلیم سوزە، شرۆڤەکاری سیاسی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز پێیوایە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە وەکو سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێت، بەرامبەر بە ئێران و میلیشیاکانی لە عێراق و ناوچەکە زۆر تووندتر دەبێت بەراورد بە ساڵی 2016.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ پێویستی بەوەیە بۆ دەنگدەرەکانی نیشان بدات چەند جیاوازە لە جۆ بایدن لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سوزە، ترەمپ ئەمجارە زیاتر لە پاساوێکی هەیە هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران، ئەمەش بەهۆی شەڕی غەززە و ڕۆڵی تاران لەو شەڕەدا، چونکە کاتێک فەرمانی کوشتنی قاسم سلێمانی دەرکرد، پاساوێکی بەهێزیشی بەدەستەوە نەبوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەبڕوای ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، لە کاتی هەڵکشانی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق دەبێت و کاریگەری نەرێنیشی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئێستای عێراق دەیەوێت هاوسەنگی بپارێزێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو وڵات، بەڵام سەلیم سوزە پێیوایە ئەم هاوسەنگییە لەرزۆکە پەیوەستە بەوەی تا چەند گرژییەکان لە نێوان ترەمپ و ئێرانی سەردەمی مەسعود پزیشکیان هەڵدەکشێن؟ ئەوکات لەسەر بەغداد پێویستە یەکێک لە بەرەکان هەڵبژێرێت، هەڵبژاردنی هەر بەرەیەکیش باجی قورسی دەبێت لەسەر سیاسەت و ئابووری و سەقامگیری لەرزۆکی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی بەیدەر شرۆڤەکاری سیاسی بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت، لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ گرژییەکان هەڵدەکشێن، ڕەنگە بەرپرسانی دیاری گرووپە چەکدارەکان و بنکە سەربازییەکانیان بکاتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە