پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان: دەرکەوت خاوەنەکەی شنیار ئەنوەر کێیە کە پەلاماری خەڵکی پێ دەدرا
- کوردستان
- 21 تەممووز

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان لەبارەی بەربژێرکردنی شنیار ئەنوەر لەلایەن یەکێتیەوە دەڵێت، "دەرکەوت خاوەنەکەی کێیە کە پەلاماری خەڵکی پێ دەدرا بە ناوی چالاکوانەوە".
لێدوانی فەرمی: جەلال محەممەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پۆستێکدا دەڵێت، "بە کاندیدکردنی شنیار ئەنوەر حەق و مافی خۆی وەرگرتەوە لە برادەرانی یەکێتی، دەرکەوت خاوەنەکەی کێیە کە پەلاماری خەڵکی پێ دەدات لەژێر پەردەی چالاکوان و بێلایەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شنیار ئەنوەر، هاوسەری سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێیە، لە ماوەی ڕابردوودا خۆی وەک چالاکوانی سەربەخۆ و بێلایەن نیشان دەدا، بەڵام ئێستا لە بازنەی سلێمانی بەربژێری یەكێتییە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شنیار ئەنوەر لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند جارێک قسەی تووند و بگرە جنێویشی بە یەکێتی و بەرپرسانی ئەو حیزبە دەدا، بەڵام ئێستا لەسەر لیستی یەكێتی بەربژێر كراوە، بەمەش لێکدانەوەکان بەو ئاراستەن کە هەر سەر بەو حیزبە بووە، بەڵام بۆ مەرامی تایبەت و بە مەبەستی هێرشکردنە سەر لایەنەکانی دیکە لەژێر ناوی چالاکوانی سەربەخۆ کاری کردووە.
ئەمەش بزانە: پێشتر شنیار ئەنوەر لەژێر ناوی چالاکوانی سەربەخۆ دەیان بابەتی چەواشەکار و ناڕاستی دژ بە هەرێمی کوردستان و حکومەت بڵاوکردووەتەوە، ئامانجیش لێی هاندانی خەڵکی دژ بە حکومەت و چەواشەکردنیان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن