جیهان

سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بەند دەکرێت

تۆمەتەکانی گەندەڵی و خراب بەکارهێنانی پێگەی سیاسیی خۆی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بە سەردا ساغ بوونەوە. دادگا سزای سێ ساڵ بەندکردنی بۆ سارکۆزی دەرکرد؛ دوو ساڵی هەڵدەپەسێردرێت و ساڵێکیشی دەبێت جێبەجێ بکرێت و لە زیندان بەسەری دەبات.