
دیمەنی یەکێک لەو تاوەرانەی گواستنەوەی کارەبا لە ڕێگەی عەربەت -سەیدسادق کە ئەنگڵ لاینەکانی دزراوە و شکێنراوە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
چەند پارچە ئاسنێکی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ڕێگە دەرەکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەدزرێن، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.
وێنە گەورەکە: دیاردەی دزینی ئەنگڵ لاینی تاوەرەکانی گواستنەوەی سەرهەڵداوەتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو نزیکەی 100 تاوەر لە سێ ڕێگەوە ئەنگڵ لاینیان دزراوە، مەترسی کەوتن بەهۆی ڕەشەبا و بچڕانی کارەبای ئەو سنوورانەی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "سکاڵا لەسەر ونبوونی ئەو پارچە ئاسنانە تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بە تۆمەتی دزینیان دەستگیر نەکراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێنراون، ئەنگڵ لاینی تاوەرەکان لە هێڵی 33 كەی ڤی عەربەت -سەیدسادقیان داناوەتەوە، بەشێكی زۆری ئەنگڵ لاینەكانی دزرا بوون، جگە لەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە ڕێگەی نێوان چەمچەماڵ ــ تەکیە و چەمچەماڵ ــ سەنگاو هەمان حاڵەت تۆمارکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟