گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ماڵی کۆسرەت ڕەسووڵ پارە بە زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەدات، بەشێکی زۆر لە دووکاندارەکان ڕەتی دەکەنەوە ئەو پارەیە وەربگرن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-5-2024 بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگری گرت و بەهۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا کە لەنێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، ڕاگەیێنرا: تاوانکارەکان یەکێکیان سەرپەرشتیار بووە بە ناوی هونەر فەخرەدین ئەحمەد، کارمەندی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەیە، ئەوەی دیکەیان ناوی محەممەد نەجات حەسەنە و ئەفسەرە لە دژەتیرۆری سلێمانی، هەر سێ تاوانکارەکە لەلایەن پەکەکەوە بەکارهێنراون" .ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتباری سێیەم نەکرد.
سەرچاوەی تایبەت: دووکاندارێکی زیانمەندی بازاڕی قەیسەری بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە ڕۆژی شەممە 3-8-2024، یەکێتی لە ڕێگەی ماڵی کۆسرەت ڕەسووڵەوە بڕی یەک ملیۆن دینار بە چەند دووکاندارێکی زیانلێکەوتووی بازاڕی قەیسەری بدات، بەڵام بەشێکی زۆر لە دووکاندارەکان وەرگرتنی ئەو پارەیان ڕەتکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ڕۆژی هەینی 2-8-2024، زۆرینەی دووکاندارە زیانلێکەوتووەکان لەنێو بازاڕی قەیسەری ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی یەکێتی دەربڕن، پێیان وایە یەکێتیی زیانەکەی ئەوان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.
گۆشەیەکی دیکە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: نۆژهنکردنهوهی بازاڕی قهیسهری لهسهر فهرمانی سهرۆکوەزیران زۆر بهپهله دهستی پێکردووە، بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنکردنهوهکه خەرج دهکرێت. پرۆسەکە له ماوهی دیاریکراوی خۆیدا زووتر تهواو دهبێت، بۆ ئەم مەبەستەش دوو کۆمپانیا به بهردهوام و به چهند شهفتێک کاری لهسهر دهکهن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەخشینی 50%ـی باجی 2023 و 100%ـی باجی 2024ـی بۆ زیانلێکەوتووان دەرکردووە، سەرەڕای بەخشینیان لە باجی تابلۆ و خاشاک بۆ ماوەی ساڵێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت