پارێزگاری هەولێر: 20 ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاویی هەولێر خەرجکراوە
- کوردستان
- 2024-08-07

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆڕیی ئاویی ئیفراز سێن - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە و بەهۆیەوە 60 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە زیاد دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ماڵان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 40 کاتژمێر کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر كە ئاوی نزیكەی 40%ـی گەڕەكەكانی هەولێر دابین دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەردانەوەی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، "%25ـی بیرەکان وشک بوون، ناچارین پشت بە ئاوی سەرزەوی ببەستین، بۆ ئەو مەبەستەش 20 ملیار دینار بۆ کێشەی کەمئاوی خەرج کراوە".
زانیاریی زیاتر: دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق بەربەستن لەبەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار و پڕۆژەی دیکەی ئاوی سەرزەوی لەلایەن کۆمپانیا سعودییەکان و چاوەڕێی ڕەزامەندی دەکەین، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
پارێزگاری هەولێر وایگوت.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بە هەرەوەزی خانەوادەیەک سەرقاڵی 'کا' کوتینن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەو کەسەی سکاڵای لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار کرد قسە بۆ ئاڤا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا