
ئەو خانووەی هەنییەی تێدا کوژرا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی وردەكاری نوێ لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران ئاشكرا دەكات، بەشێوەیەك چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران لەلایەن مۆسادەوە بەكرێگیراون و كردەوەكەیان پێ ئەنجام دراوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران كوژرا، كوشتنەكەی كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئیسرائیل دەكات، شێوازی كوشتنەكەشی قسەی جیاوازی لەبارەوە دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییەوە نووسیویەتی "ئەو پاسەوانانەی ئەرکیان پاراستنی ئەو خانووە بووە کە ئیسماعیل هەنیەی تێدا ماوەتەوە، لەکامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتوون کلیلیان پێبووەو چوونە ژووری نووستنەکەی هەنییە، دوای چەند خولەکێک لەسەرخۆ لە ژوورەکە دێنە دەرەوەو بە ئۆتۆمبێلێک بەهاوکاری مۆساد ئێران بەجێ دەهێڵن.
چی ڕوویدا: بۆمبەکە کاتژمێر 4:43 خولەکی ئێوارە واتە نۆ کاتژمێر پێش تەقاندنەوەی لکێندراوە بە ژێر تەختی نووستنەکەی هەنییەوە، تەقینەوەکەش کاتژمێر 1:37 خولەکی بەرەبەیانی چوارشەممە ڕوویدا.
قوڵتر: قەبارەی بۆمبەکە 1.5 سانتیمەتر و درێژیی2.5 سانتیمەتر بووە، بەجۆرێک دیزانکراوە زیانی زۆر نەگەیێنێت، تەنیا زیان بە شوێنێکی سنوورداری خانووەکە بگەیێنێت.
چۆن دەرفەت قۆستراوەتەوە؟
دوای بڕیاردارن لەسەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، مۆساد بەدوای دەرفەتێکدا گەڕاوە جێبەجێی بکات، دەرفەتەکەش ئەوکاتە بووە کە هەنییە بانگهێشت کراوە بۆ ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئێران.
مۆساد پێشتر سەردانی شوێنەکەیان کردووە، ڕێگاکانی هەڵهاتنیشیان دیاری کردووەو ڕێوشوێنی ئەمنیی خانووەکەشیان پشکنیوە.
چاودێریكردنی خانووەكە
بەکرێگیراوەکانی مۆساد جلی سەوزیان پۆشیوە و چوونەتە سەر درەختەکانی نزیک لە خانووەکە بۆ چاودێریکردنی وردی خانووەکە، لەگەڵ گەیشتنی هەنییە بۆ خانووەکە ئاگادار کراونەتەوە.
دوای کوژاندنەوەی گڵۆپەکانی ژوورەکەی هەنییە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە، دەستبەجێ هەنییە کوژراوە و پاسەوانەکەیشی بریندار بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
دوای كوژرانی هەنییە چی ڕوویدا؟
دوای تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و 28 بەرپرسی سەربازیی باڵایان دەستگیر کردووە، سەیری کامێراکانی چاودێرییان کردووە و تێوەگلانی ئەندامانی سوپای پاسداران ئاشکرا بووە، ئەوەش بەرپرسانی باڵای ئێرانی توڕە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟