ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا نوێترین زانیارییەکان دەخاتەڕوو
ئاڤا نیوز
بەشێکی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک لە بەغدان و بە جیا کۆدەبنەوە. یەکێتی هەوڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەدات، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی بەڵێنیان بە حیزبەکە داوە ئەگەر سەرکردەکانیان ڕێگەیان بدەن، بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمشەو دەکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو کاتژمێر 08:00 لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا لەسەر داوای سوودانی، یەکێتی و ئەو لایەنانەی لەگەڵی ڕێککەوتوون کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە و لایەنەکان لەنێوان خۆیان کۆدەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێنج ئەندامی یەکێتی، شەش ئەندامی عەرب و ئەندامەکەی کریستیان لە هۆتێل ڕەشیدن .
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا گوتی، "ئاسۆ مامەند و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە هوتێلەکەن و سەرپەرشتی گفتوگۆکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان دەکەن."
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو ئەندامانەی لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون بە نێردراوی ئاڤای گوتووە، "بە یەکێتیمان گوتووە ئەگەر لەلایەن سەرکردەکانمانەوە ڕێگەمان پێبدرێت بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی هەر شەش ئەندامەکەی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەرە و تیێدا ئاماژە بەوە دەکەن، بەگوێرەی ماددەی 13 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، مەرجە هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکدا بەشداربن.
ئەمەش بزانە: دوو ئەندامەکەی پارتی و دوو ئەندامەکەی تورکمان ڕەتیدەکەنەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. کاوە ئەحمەد، کارگێری لقی دووی پارتی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئاگادار نەکراوینەتەوە و لە کۆبوونەوە و بەشداری ناکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بە هەرەوەزی خانەوادەیەک سەرقاڵی 'کا' کوتینن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەو کەسەی سکاڵای لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار کرد قسە بۆ ئاڤا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا