یەکێتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک 16 پۆست بە پێکهاتەی عەرەب دەدات
- کوردستان
- 11 ئاب

ئاڤا نیوز
یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک 16 پۆستی بە لایەنە عەرەبییەکان داوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگری پارێزگاریشی تێدایە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو یەكێتی لەگەڵ هاوپەیمانیی قیادە، هاوپەیمانی عەرەبی و بزووتنەوەی بابیلۆن کە سەرجەمیان خاوەنی نۆ کورسین لە کۆی 16 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەبێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی کە خاوەنی حەوت کورسین، پۆستەکانی پارێزگاکەیان دابەشکرد و ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی بە پارێزگار هەڵبژێدرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای کەرکووک 107 پۆستی گرنگ لەخۆدەگرێت و تاوەکو ئێستا 16 یان بۆ پێکهاتەی عەرەب دانراون، بەشێکیان بریتین لە:- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، جێگری پارێزگار، دوو ڕاوێژکاری پارێزگار، ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک، قایمقامی قەزای حەویجە، قایمقامی قەزای داقووق، قایمقامی قەزای دووبز، بەڕێوەبەری ناحیەی تازە، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕیاز و جێگری دووەمی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک.
لێدوانی فەرمی: کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوز گوت: "دەبێت کورد کەیسی پارێزگای کەرکووک لەدەست بێت، نەک زۆرینەی پۆستە گرنگەکانی پارێزگاکە بدرێت بە پێکهاتەکانی دیکە، تەنیا پارێزگار لای کورد بێت، ئەگەر ئەوەی بڵاوبووەتەوە ڕاست بێت واتا ڕێککەوتنێکی باش نەکراوە."
لەلایەکی دیکەوە: 18 پۆستی پارێزگاکە بۆ لایەنە تورکمانییەکانی شارەکە دانراون، بەڵام بەرەی تورکمانی ئامادەنییە پۆستەکان وەربگرێت و دەڵێن: کۆبوونەوەی دوێنێ شەو نایاسایی بووە، بەم شێوازەی دابەشکردنی پۆستەکان ڕازینابن و لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی ژمارەی هاونیشتمانی کورد لە قوبرس چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەنی شوێنێکی بارزگانی لە کەرکووک کارمەندێکی کارەبا بریندار دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە