لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێکردووە، سەرۆکی شارەوانی لەوبارەیەوە دەڵێت 'زەوییەکان لەسەر ڕیگای هەولێر-دهۆک دەبێت'.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان درا، بڕیارە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 70 هەزار پارچە زەوی دابەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەکانمان بە بەردەوامی کار دەکەن، بۆ ئەوەی لەزووترین کات قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێبکات.

زانیاریی زیاتر: ئەو زەوییانەی بۆ قۆناغی سێیەم دابین دەکرێن، بەگوێرەی ماستەرپلانی شار دەکەونە سەر ڕیگای هەولێر-دهۆک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا ئەو زەوییانەی دابەشکران، لە سنووری ئاشۆکان، دارەبەن، سەیدان، خەرابەدراو لەسەر ڕێگای هەولێر-دهۆک بوون.

شەیری بکە لە: