
وێنەی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوە دا، کە هەماهەنگییان لەگەڵ چاودێریی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە هەیە.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای بودجەی 2024 هەموو سێ مانگ جارێک پێویستە لیژنەیەکی چاودێریی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، وردبینی لە خەرجی، داهات، لیستی مووچە و میلاکات لە مانگی دووەمی ساڵی 2024 دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، "لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی، داهات، لیستی مووچە و میالاکات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانمان بەڕویاندا کراوە بووە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئاماژەیان بە پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی داراییان کرد، کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشە و گرفتانەی لە بواری ژمێریاری، بودجە و داهات و خەرجییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران