
مۆبایلێک لەکاتی بارگاویکردنەوە
ئاڤا نیوز
بارگاویکردنەوەی مۆبایل لەنێو خەڵکدا مشتومڕی زۆری لەسەرە، زۆر کەس پێیان وایە نابێت مۆبایل لە بارگاویکەرەوە لێبکرێتەوە پێش ئەوەی پاترییەکەی 100% بارگاوی ببێتەوە.
چیرۆکی سەرکی: ئەنجامی توێژینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە پاتریی مۆبایلە زیرەکەکان بەگشتی بەرگەی 850 خولی بارگاویکردنەوە و خاڵیکردنەوەی تەواو دەگرن پێش ئەوەی تواناکەیان بۆ کەمتر لە 80% دابەزێت، واتە دوای 2 بۆ 3 ساڵ تەنها لە 80%ـی توانای سەرەتایی پاترییەکە دەمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو پێیەی توانای پاتری سنووردارە، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە بارگاویکردنەوەی تەواوەتی خولەکان واتە لە 0% بۆ 100% ئەمەش بۆ ئەوەیە، کە تەمەنی پاتریی مۆبایلەکەت درێژتر بکەیت.
زانیاریی زیاتر: پسپۆڕێکی تەکنەلۆژیای زانیاری پێشنیازی ئەوە دەکات، کە پاتری مۆبایلە زیرەکەکان بەڕێژەی 80% بارگاوی بکرێنەوە و ڕێگە نەدرێت ئاستی بارگاوی پاترییەکە بۆ خوار 20% دابەزێت، هاوکات ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکات شەوانە مۆبایل بارگاوی نەکەنەوە، چونکە پیربوونی پاترییەکە خێراتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران