کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر مێزی گفتوگۆی هەولێر چارەسەر دەکرێن
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، دەرئەنجامەکەی دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 08-09-2024 لەهۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، هەڵوەستە لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا لە بەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکە گوتی، "هەردوولا زۆر بەڕاشکاوی کێشەکانی نێوانیان دەخەنەڕوو، بڕیارە دوای گەڕانەوەی شاندەکە بۆ بەغدا دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، ببرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕۆژی سێشەممە دەکرێت و بڕیاری نوێ لەبارەی چارەسەری پرسی مووچە و گرفتەکانی دیکە بدرێت".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت چەند پرسێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بگەنە وێستگەی چارەسەر کە پێکهاتوونە لە
- پرسی دارایی: تێبینییەکانی بەغدا لەبارەی لیستی مووچە و ڕادەستکردنی داهاتەکان.
- گومرگ و بازرگانی: چارەسەری ڕاگرتنی هەناردەی بەرهەمی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق.
- کشتوکاڵ: هەناردەی بەرهەمی نێوخۆییەکان و ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران، هاوکات بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و یەکخستنی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەی هاوردەی بەرهەمی دەرەکی بەگوێرەی پێویستی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
- دەستەبەری بیمەی کۆمەڵایەتی:
لەپاڵ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە عێراق کە ژمارەیان 102 هەزار کەسە، پرسی گەڕاندنەوەی بیمەی خێزانە کەمدەرامەتەکان کە لەعێراق 2 ملیۆن خێزان وەریدەگرن و لە 2015 ـەوە هی هەرێمی کوردستان بڕدراوە.
ـ فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندیی لە فڕۆکەخانەکان: تاوتوێی ئاسانکاری و ڕێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران