هاوكاریی سەرۆكوەزیران بارزانی بەسەر زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەریدا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

ساتی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێكدا هاوكاریی دارایی سەرۆكوەزیران بارزانی بەسەر زیانلێكەوتووانی بازاری قەیسەریی شاری هەولێر دابەش كرا.
وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی هەولێر، یەكێك بوو لەو دەیان بازاڕ و شوێنەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن باندێكی سەر بە پەكەكە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون. دواتر بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنكردنهوهی تەرخان کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی راگەیێنراوێكی پارێزگای هەولێر، لە ڕێوڕەسمەكەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "سەرۆكوەزیران بارزانی، لەهەموو لایەک زیاتر پەرۆش بوو بۆ ئاشكراكردنی بكهرانی تاوانى سووتاندنى بازاڕى قەیسەرى و هاوكاریکردن و پشتیوانیکردنى كاسبكاران، سوپاس بۆ خودا تاوانباران ئێستا دەستگیرکراون و ناسنامەیان ئاشکرا بوو، ئێستاش دەستکراوە بە هاوکاریکردنى ئێوە".
ئەوەش بزانە: پڕۆسەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى زۆر بەباشى کارى تێدا دەکرێت، بەپێی گوتەی پارێزگاری هەولێر لە زووترین کاتدا کارەکان بە کۆتا دێن و قەیسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخی جارانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هاوكارییەی ئەمشەو پێشکەش بە دووکاندارانى بازاڕەکە کرا، لە نێوان ( 2 تاکو 20 ملیۆن دینار ) بوو. لەبەشێکی دیکە هاوکارییەکەدا زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاك دەبەخشرێن، هەروەها لە باجی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی 2024 یش بە رێژەی 100% بەخشراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
20 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت