سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەیادی شۆڕشی داوا لە سەرجەم لایەنەكان و خەڵكی كوردستان دەكات بگەڕێنەوە بۆ ڕۆحیەتی شۆرشی ئەیلوول و ڕاپەڕینی ساڵی 1991.
وێنە گەورەكە: لە 63یەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە بناری چیای سەفین لە هەولێر، ئاهەنگێك سازكرا و تێیدا سەرۆك بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: شۆڕشی ئەیلوول دۆزی گەلی كوردستانی بە هەموو دونیا گەیاند و دەرگایەكی فراوانی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و بەرهەمیشی هەبوو، هاوكات لە 11ـی ئاداری ساڵی 1970 دەستكەوتی گەورە بۆ گەلی كوردستان بەخوێنی پێشمەرگەی قارەمان بەدەستهات، شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 تەواوكەری خەباتی ساڵەهای ساڵ بوو.
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی گوتیشی، ئومێدەوارم هەموو لایەنەكان و خەڵكی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ ڕۆحیەتی شۆرشی ئەیلوول و راپەڕینی ساڵی 1991، ئێمە پێكەوە دەتوانین زۆر دەستكەوتی گەورە بەدەستبهێنین.
ئەوەش بزانە: "مادام ئیرادە هەیە هەموو شتێك دەبێت، كە ئیرادە نەما هیچ شتێك نامێنێت. تا پێشمەرگە مابێت كوردستان لە دەستیێكی ئەمیندایە و ڕۆژ بە رۆژ زیاتر پێشدەكەوین". سەرۆك بارزانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
59 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت