
هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، قسە بۆ ئاڤا دەکات. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان، لەماوەی مانگێكدا 153 فرۆشگە و شوێنی بازرگانیی و كۆگا لە هەولێر سزا دراون.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ڕزگار كۆچەر، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: لیژنە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە مانگی ڕابردوو 1535 شوێنی بازرگانیان لە نموونەی (كۆمپانیا، كۆگا، ئارایشتگە، سەمونخانە، نانەواخانە، گۆشتفرۆش، سەوزەفرۆش، ماركێت) بەسەر كردووەتەوە و ئەوانەی پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان نەبوون، سزا دراون.
زانیاریی زیاتر: لەو ماوەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە زیاتر لە 28 ملیۆن دینار سزای سەرپێچیكارانی داوە، كۆی ئەو شوێنانەی كە لە مانگی ڕابردوو لە سنووری هەولێر سزای دارایی و كارگێڕی دراون 153 شوێنە.
ئەوەش بزانە: هۆگر عەلی ئاماژەی بە ئەوەش دا كە بەڕێوەبەرایەتییەكە چاودێریی وردی گۆشتفرۆشەكان دەكات و لە مانگی ئابدا 23 گۆشتفرۆش سزا دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت