
نەخشەی عێراق کە گوزارشت لە ژمارەی دانیشتووان دەکات - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا میدیا
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو قۆناغی یەکەمی سەرژمێری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و ژمارە بۆ خانوو و باڵەخانەکان دابنرێت.
وێنە گەورەکە: وڵاتان هەموو 10 ساڵ جارێک سەرژمێری دانیشتووان دەکەن، بەڵام عێراق لە مێژووی دروستبوونییەوە (ساڵی 1921) تا ئێستا تەنیا هەشت سەرژمێری کردووە و دوایینیان لە ساڵی 1997 بووە.
لێدوانی فەرمی: گوهدار محەممەد، بەڕێوەبەری کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، سبەی شەممە خولی پێگەیاندنی کارمەندان کۆتایی دێت، دوو ڕۆژ دواتر پرۆسەی ژمارەدانان بەشێوەی کرداری لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: قۆناغی یەکەم ژمارەدانانە بۆ هەموو خانوو، باڵەخانە، قوتابخانە، مزگەوت، نەخۆشخانە و هەر شوێنێک کە باڵەخانە بێت، نزیکەی حەوت هەزار و 500 فەرمانبەر دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی چەند زانیارییەکی تایبەت، وەک ئەوەی ئەو شوێنە بەناوی کێیە و بۆچی بەکاردێت و دواتر ژمارەی لەسەر دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی دووەمی سەرژمێری ڕۆژی 20-11-2024 دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زانیاری لەبارەی خێزان بەشێوەیەکی فراوان وەردەگیرێت و لە سەرەتاسەری عێراق دوو ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
20 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت