
ئەو حەوشەی باندە چوارکەسییەکە هەڵیانکۆڵیبوو. وێنە؛ گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات، کە لە حەوشەی ماڵێک سەرقاڵی هەڵکۆڵین بوون بۆ گەڕان بەدوای شوێنەوار.
وێنە گەورەکە: شوێنەوارەکان جگە لە بەها مێژووییەکانیان، بازرگانیان پێوە دەکرێت و بە پارەی زۆر دەفرۆشرێن، ئەمەش وا دەکات خەڵکانێک هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "چوار کەس کە ئەندامی یەک خانەوادەن، حەوشەی ماڵی خۆیان 10 مەتر هەڵکۆڵیوە، دواتر لە شێوەی پیتی ئێڵی ئینگلیزی (L) هەڵکۆڵینیەکەیان کردووە و هیچ شوێنەوارێکیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام نزیکبوون لەوەی شوێنەوار بدۆزنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە و گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت لەوە دەچێت تۆمەتباران نەخشەیان لابووبێت بۆ گەڕان بەدوای پارچەی شوێنەواریی.
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 23 بۆ 34 ساڵە، تۆمەتباران بەگوێرەی ماددەی 24 بڕگەی چوار لە یاسای ژمارەی پێنجی ساڵی 2001ـی شوێنەوار ڕاگیراون.
ئەمەش بزانە: دوو ساڵ لەمەوبەر پۆلیسی سەیدسادق لە گوندی سەراو باندێکی سێ کەسیان دەستگیر کردبوو کە بەدوای شوێنەواردا گەڕابوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت