
ئاڤا نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەم بەرەبەیانییە ژمارەیەک مۆڵگەی داعشیان لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک کردە ئامانج و هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن هێزێکی هاوبەش لە دژە تیرۆر و سوپای عێراق کرایە سەر ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: جموجۆڵ و چالاکییەکانی داعش لە عێراق و بە دیاریکراویش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنین لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار زیانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەکە گەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق لە جۆری F16 هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر مۆڵگەکانی ڕێکخراوی داعش لە دەوروبەری گوندی عەتشانەی سەر بە قەزای دوبز.
زانیاریی زیاتر: هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە هێزێکی هاوبەش لە دژە تیرۆر و لیوای 33ـی سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوان کرد بۆسەر ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە میری ئێزدیان دەکات