وەڵامێک لە پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ لایەنەکان
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەردەوام هەندێک لایەن دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات. پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لەنێوان پارێزگاکان دەکات" لەماوەی ڕابردوودا وەک قسەیەکی دووبارە و سواو، ئەم گوزراشتەی سەرەوە گوتراوەتەوە، بەڵام کاتێک بەدواداچوونی ورد دەکەیت بە داتا و ژمارە بۆت دەردەکەوێت، ئەمە تەنیا قسەیەکە و هیچ بەڵگەیەکی لەپشت نییە.
لێدوانە فەرمییەکان: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: "خەریک بوو حیزبڕانی کۆنتڕۆڵی حوکمڕانی دەکرد، بەڵام بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت ئێمەی گەڕاندەوە سەر ڕێگای ڕاستی حکومڕانی".
هاوکات: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت: "قەیرانە ئابوورییەکان و فشارە ناوخۆییەکان، نەیانتوانی ئەو کاروانە بووەستێنن، کە سەرەتاکەی دەستیپێکرد و ئێستا لە قۆناغی زێڕینی خۆیەتی، ئایندەی ئەم نیشتمانە چاوەڕێی باشترینەکانە".
لەلایەکی دیکەوە: د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەڵێت: "من لە منداڵییەوە کاک مەسرور دەناسم، لە سەرەتاوە وەک کەسێکی دادپەروەر ناسیوومە، بۆیە دڵنیام جیاوازی نەکردووە".
هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چیرۆکێک دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەو کاتەی لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بوون، سەرۆکوەزیران بە لایەنەکانی گوت، چیدی کاندیدەکانتان ئەندامی حیزبەکانتان نین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد، لەوێ کۆمەڵێک بڕیاری بۆ بەرژەوەندی هاونیشتمانیاندا. هاوکات لە پارێزگای هەڵەبجەش کە چەقی سەرنجی کابینەی نۆیەم بوو، بە کردار لە تەمەنی ئەم کابینەیە کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژیی کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی حکومەت لەماوەی ڕابردوودا دووجار سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە و بەشی هەرە زۆری داواکارییەکانی خەڵکەکەی جێبەجێکردوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە پارێزگای دهۆک بۆ پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی ناوەوەی شارەکان لە کابینەی نۆیەمدا نزیکەی 111 ملیار دینار خەرج کراوە، بەڵام بۆ پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی ناوەوەی پارێزگای سلێمانی ئەو بڕە سێ هێندەیە بەجۆرێک تەنیا لە کابینەی نۆیەمدا 470 ملیار و 600 ملیۆن دینار خەرج کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت