پرۆسەی سەرژمێری دەرفەتی کار بۆ هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دابین دەکات
- کوردستان
- 4 تشرینی دووەم

نەخشەی عێراق گوزارشت لە سەرژمێری دانیشوان دەکات
ئاڤا میدیا
دەستەی ئاماری هەرێم بۆ پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان پێویستی بە هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان هەیە و دوو ڕۆژی دیکە لینکی فۆڕمەکە کارا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار محەممەد، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژانی (8،7،6)ی ئەم مانگە لینکی فۆرمێک کارا دەکرێت، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەوانەی کاریان نییە دەتوانن فۆڕمەکە لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون (گەڕەک یان گوند) پڕ بکەنەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک وەک بژمێر (عداد) لەگەڵ دەستەی ئامار کار بکەن.
گۆهدار محەممەد ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆ هەموو هەرێمی کوردستان سەروو 13 هەزار کارمەندمان پێویستە و ئەو کەسەی ناوی دەگەڕێتەوە تا کۆتایی مانگی 12 لەگەڵ دەستەی ئامار کار دەکات و لەسەر بنەمای پاداشت دەبێت، بەڵام هێشتا بڕەکەی دیارینەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بژمێر (عداد) ئەو کەسەیە دەچێتە ماڵان و زانیاریی ورد تۆمار دەکات، بەر لە دەستپێکردنی ئەرکەکانیان ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
باکگراوند: دوای 37 ساڵ عێراق سەرژمێری سەرتاسەری ئەنجام دەدات، بڕیارە ڕۆژی 20-11-2024 سەرژمێری گشتی بێت، ڕۆژانی 16-17-18-19ی ئەم مانگە کاری مەیدانی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان دەستپێدەکات.
لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە