
پێشوازی لە شاندێکی باڵای عێراق لە فڕۆکەخانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای عێراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، گەیشتنە پایتەختی هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: سبەی هەینی ڕێككەوتی 22/ 11/ 2024، بە بەشداری سەرۆك بارزانی لە شاری دهۆك پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس-2024' لە زانكۆی ئەمریكی- كوردستان بەڕێوەدەچێت. بۆ بەشداریكردن لەم كۆڕبەندە، شاندێكی باڵای عێراق كە پێكهاتوون لە هەریەك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، گەیشتنە هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندە باڵاكەی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و دكتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیان لێكرا.
ئەوەش بزانە: كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس-2024' لە زانكۆی ئەمریكی- كوردستان بۆ پێنجەمین ساڵی لەسەریەك بەڕێوەدەچێت، تیایدا بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان و كەسایەتیەكان تیایدا بەشداردەبن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوە لە پاکستان تا دێت زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە یەکێتییەوە بۆ پارتی لەبارەی مووچە و پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی توركیا: چاوەڕوانی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغداین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە