سەرۆک بارزانی: پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حیزبەکەیان بن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حیزبەکەیان بن

سەرۆک مەسعود بارزانی

ئاڤا نیوز

لە 79یەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: پارتی حیزبی ڕێبازی بارزانی و جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانە، بۆیە پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حزبەکەیان و خوێنی شەهیدان بن.

وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 16ـی ئابی 1946 دامەزراوە، سەرەتا ناوی (پارتی دیموکراتی کورد) بوو و پاشان لە کۆنگرەی سێیەمی حیزبەکە، شەش ساڵ دوای دامەزرانی، بڕیار درا ناوی حیزبەکە بکرێتە (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئەوکات و ئێستاش، دوای 79 ساڵ پارتی هێشتا حیزبی ژمارە یەکە لە هەرێمی کوردستان، ئێستا لەسەر ئاستی عێراق ژمارە یەکە.

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ شەممە 16-8-2025، لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی حەفتاو نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کادیر و ئەندام و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی دەکەم، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو چینوتوێژ و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم و هیوای ئاسوودەیی و سەربەرزییان بۆ دەخوازم.

- دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا پێویستیەکی مێژوویی بوو بۆ بەردەوامی و درێژەپێدانی خەباتی گەلی کوردستان لە بەرانبەر پیلانی نەیار و داگیرکارانی کوردستان کە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە هەوڵی شکاندنی ئیرادە و بێدەنگکردنی خەباتی گەلی کوردستانیان دەدا.

- پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە ماف و پێناسە و بوونی گەلی کوردستان و لە هەمانکاتیشدا ئامراز بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموکراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.

- لە یادی شازدەی ئاب و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا جەخت لەوە دەکەینەوە پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا هەڵگری پەیامی ئاشتی و قووڵترکردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێکەوەژیان بووە و لەوەدا ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە وێستگە گرنگ و یەکلاییکەرەوەکانی مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق بە باشی گێڕاوە.

- پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە کە پارتی حزبی دۆز و بەها باڵاکانی گەلی کوردستانە و، پارتی حزبی ڕێبازی بارزانی و جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حزبەکەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەرکی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن کە خزمەتکردن و ئاوەدانی و سەقامگیریی کوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونکە، پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ