
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا دەڵێت، بۆریی نەوتی عێراق - توركیا هیچ كێشەیەكی تەكنیكیی نییە و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیش چاوەڕوانی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغداین.
وێنە گەورەکە: لە 2023-03-25 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، بەڵام دوای نزیکەی دوو ساڵی لە 2025-08-13 هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێم بەپێی میکانیزمێکی تایبەت ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: ئالپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، بە سكای نیوزی ڕایگەیاند: بۆریی نەوتی توركیا - عێراق توانای گواستنەوەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە، بەڵام هیچ کاتێک بە تەواوی توانای خۆی کاری نەکردووە.
- توركیا لە ڕووی تەکنیکییەوە بە تەواوی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، بەڵام چاوەڕوانی ڕێككەوتنێكی گشتگیری نێوان هەولێر و بەغداین.
- بەم دواییانە حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ئێستا چیدیکە لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی وزەی جیهانیی ئەمڕۆ نییە، ئێمە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێمان بۆ عێراق ناردووە و هاوكات پێداچوونەوەش بە داڕشتنی ڕەشنووسە نوێیەکە دەکەین، بە هیواین تیمە تەکنیکییەکان بەم زووانە کۆببنەوە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنە نوێیەکە.
- هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا لە 4-10-2023ـەوە ئامادەیە بۆ کارکردن و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵام دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە پەیوەندی بە لایەنی تورکیاوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
2 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
زیاکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لووتکەی ئەلاسکا ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە