کۆشکی سپی: ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت بەهۆی پشتبەستنی ئەسەدە بە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم

کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
گرووپی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە خێرایی شارەکانی سووریا دەگرن و هێزەکانی سوپای سووریاش لە پاشەکشەی بەردەوامدان. ئەمریکاش هۆکاری ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا پشتی بە ئێران بەستبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بەردەوام ڕەتی کردووەتەوە بەپێی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداریی لە کایە سیاسیەکان بکات، هاوکات داڕمانی دەسەڵاتی ئێستای ئەسەد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشتی بە ئێران و ڕووسیا دەبەست".
لەلایەکی دیکە: کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشداوە، کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کاتێک باسی ئەوەی کردووە کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بمێننەوە تاوەکو دووبارە داعش سەرهەڵنەداتەوە، مەبەستی [لە کاتێکی ئاوا بووە] کە ئێستا لە سووریا دەگوزەرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسانی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، کریملن هیچ پلانێکی نیە بۆ ڕزگارکردنی دەسەڵاتی سووریا، بە تایبەتی کاتێک سووپای سووریا بەردەوامە لە کشانەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: تاوەکو ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە دانوستانی ئاشتی ناکەین