
موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووک
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەک بەرپرسی باڵای شیعە بە سەردانی لەناكاو گەیشتنە کەرکووک و باس لە مەترسی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی شیعە لە شارەكە دەكرێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووكیش لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیچ مەترسییەک لەنێو شاری كەركووک نییە، بەڵام دەوروبەری شارەكە پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری هێزە ئەمنییەكانە كە ئێستا بەهۆی كەمیی هەماهەنگییەكان بۆشاییەک لە دەوروبەری كەركووک دروست بووە و بووەتە هۆی جموجۆڵی چەكدارانی داعش.
گوتەبێژی پۆلیسی كەركووک ئاماژەی بە ئەوەش دا كە خەڵكی كەركووک هۆشیارترن لە پێشوو و هیچ بوارێک بە گرووپە تیرۆریستییەكان نادەن لەنێو شارەكە جوڵە و چالاكی و شانە نووستوویان هەبێت، هەربۆیە هیچ مەترسییەک لەنێو شارەكە نییە و سەردانی هادی عامری و عەمار حەكیم بۆ سنووری كەركووك سەردانێكی ئاسایی بووە.
"بەهۆی گۆڕانكارییەكانی سووریا و هەڕەشەكانی ئیسرائیل، نەک تەنیا حەشدی شەعبی بەڵكوو، سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و تەنانەت پۆلیسی كەركووكیش ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ خۆپاراستن گرتووەتە بەر" گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك وایگوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت