ڕووسیا بۆ ئۆکراینا: یان مانەوە لەگەڵ ئێمە یان سڕینەوەتان لەسەر نەخشە
- جیهان
- 14 کانوونی یەکەم

دیمیتری مێدڤیدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاساییشی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوو بژاردە لەبەردەم ئۆکراینادایە، یەکەم مانەوە لەگەڵ ڕووسیا، یان سڕینەوەیان لەسەر نەخشە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ فراوانبوونی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هاوکات زیادبوونی یارمەتییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراینا، بەتایبەت ئەمریکا و فەرەنسا کە ڕێگایان بە ئۆکراینادا بۆ بەکارهێنانی مووشەکە دوورمەداکانیان لە دژی ڕووسیا، ڕووسیاش لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەدا مووشەکی دوورمەودای 'ئۆریشنیک'ـی بەکارهێنا، ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاساییشی ڕووسیا دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری مێدڤیدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاساییشی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری کاروباری نەتەوەیی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ئۆکراینا لەسەر نەخشەی جیهان بمێنێتەوە، دەبێت کار لەسەر دەرکردنی شەیتانەکانی خۆرئاوا بکات لە وڵاتەکەی. هاوکات دەڵێت، ئۆکراینا دوو بژاردەی لەبەردەمە، ئەویش مانەوە لەگەڵ ڕووسیا، یان سڕانەوەی لەسەر نەخشەی جیهان.
میدڤیدێڤ دەشڵێت، هیچ کەسێک داوای لە ئۆکراینا نەکردووە خۆی بکاتە قوربانی لە پێناوی ئازادیی، بەڵکو زۆر بە سادەیی پێی دەڵێین خۆ بە گەورەزانینی خۆی نەهێڵێت و شەیتانەکانی خۆرئاوا دەربکات لە وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن