
دوو کەس لە تیمی سەرژمێری گشتیی کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتان لە خێزانەکان؛ وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی هاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان ڕابگەیێنت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی 20-11-2024 دەستپێکرد و بە سێ قۆناغ پرۆسەکە بەرێوەچوو. هاووڵاتییان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو پرۆسەیە بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییان لێکردم بەتایبەت ئەوانەی هاووڵاتی سنووری ماددەی 140 بوون، بەڵام لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەژیان، هەمووان گەڕانەوە شوێنی ڕەسەنی خۆیان و بەشدارییان لە سەرژمێرییەکە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی، هونەری و کەمی کات لەبەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، توانرا ئەم پرۆسە گەورە و گرنگە بە باشترین شێوە بە ڕێوەبچێت.
وەزارەتی پلاندانان ئاماژە بەوەش دەکات، "کاتژمێر 12ـی ئەم شەو هاوڵاتییان لە کۆتا پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە و کۆتایی هاتنی پرۆسەی سەرژمێری ڕادەگەێنین".
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری چەند مانگێکی پێویستە، بەڵام لەوانەیە مانگی دوو بەشێوەیەکی سەرەتایی هەندێ ئەنجام بڵاوبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت