سەرچاوەیەک لە کازاخستان: ڕووسیا دەستی هەیە لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی وڵاتەکەمان
- جیهان
- 26 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی کازاخستان بۆ یۆرۆ نیوز ئاشکرایکردووە، فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکەی کازاخستان بە هەڵە لەلایەن سیستمی بەرگری ڕووسییەوە کراوەتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی چوارشەممە، فڕۆکەیەکی کازاخستان کە 72 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە شاری ئاکتا نزیک لە فڕۆکەخانەی گشتیی کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە 38 کەس گیانیان لەدەستدا و 29 کەسیش ڕزگار کران، حکومەت وەکو دەربڕینی هاوخەمی ڕۆژێک پرسەی سەرتاسەری ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەو وڵاتە بە یۆرۆ نیوزی ڕاگەیاندووە، مووشەکێکی ڕووسی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی پێکاوە و بەهۆیەوە کەوتووەتە خوارەوە.
چی ڕوویدا؟ بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراوە لە کاتی ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی ڕووسی دابووە و ناوەڕاستی فڕۆکەکەی پێکاوە هەمەش بووەتە هۆی کەوتنەخوارەوەی.
ئەمەش لەکاتێکدابووە پێشکەوتنەخوارەوەی، فڕۆکەکە داوای نیشتنەوەی فریاگوزاری لە ڕووسیا کردووە بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە بنیشێتەوە و داوای لێکراوە لە دەریای خەزیان بەرەو ئاکتاو بەردەوام بێت لە فڕین.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی چوار سەرچاوە لە ئازەربایجانەوە کە بۆ رۆیتەرز قسەیان کردووە، فڕۆکەکە بە هەڵە لەلایەن سیستمی بەرگری رووسیاوە خراوەتە خوارەوە، بەپێی قسەی سەرچاوەکان، ناوچەی چیچان کە فڕۆکەکە لەوێوە چووەتە ناو رووسیا سیستمی بەرگری دژە درۆنی تێدا جێگیرکراوە بۆ خستنە خوارەوەی درۆنە ئۆکرانییەکان و ئەم فڕۆکەیەیان بە هەڵە پێکاوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن